سه‌رۆك بارزانى به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین له باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2013/1/11، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین له‌باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال له سلێمانی سه‌ردانی خانمی یه‌كه‌می عیراق هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی كرد.
له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆك بارزانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی كرد‌و به گه‌رمی له هه‌واڵی سه‌رۆك مام جه‌لال ی پرسی و ئومێدی ده‌ربڕی كه ته‌ندروستی به‌ڕێزیان به‌ره‌وه‌و جێگیر بوونی زیاتر هه‌نگاو بنێت.
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد‌و دڵنیایی كرده‌وه له باشتربوون و جێگربوونی زیاتری ته ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال.
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم سوپاسی بۆ سه‌رۆك بارزانی و ته‌واوی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان دوپاتكرده‌وه كه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به په‌رۆشه‌وه له هه‌واڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانیان پرسیوه.
سه‌رۆك بارزانیش خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌ره‌و پێشچوونه ئیجابییه‌كانی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار‌و خوازیاربوو كه به‌ڕێزیان به زوترین كات و به له‌شێكی ساغه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات و درێژه بدات به ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه چاره‌نوس سازه‌دا كه وڵات له هه‌موو ئاسته‌كاندا به خۆوه‌ی ده‌بینێت.




