٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ناوخۆ پێشوازی لە وەفدێكی پۆلیسی هۆڵەندی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 10/1/2013 لێژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی شێردڵ تەحسین جێگری سەرۆكی لێژنە و ئەندامانی لێژنە و ژمارەیەك لە سەرۆكی فراكسۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیان لە وەفدێكی پۆلیسی هۆڵەندی كرد، كە بەمەبەستی هاوكاریكردنی دامەزراندنی سەندیكایەكی پۆلیس لە هەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كردبوو .

لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە هۆڵی لێژنەی ناوخۆ بەرێوەچوو سەرەتا لەلایەن وەفدی میوان كورتە باسێك لە بارەی سەندیكای پۆلیسی هۆڵەندی كرا كە بە تەمەنترین سەندیكای پۆلیسە لە جیهان و چۆنیەتی كار و ئەركەكانی سەندیكاكەیان خستە روو، هاوكات ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنیان لەكردنەوەی سەندیكایەكی لەم جۆرە لە هەرێمی كوردستان .

لەلایەن خۆیانەوە سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو سەورۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی لیژنە خۆشحاڵی و پشتگیری خۆیان بۆ دامەزراندنی سەندیكایەكی لەم جۆرە نیشاندا و بە پێشنیاز بیر و بۆچوون و پرسیارەكانیان كۆبوونەوەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار