٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاجی ئۆمەران.. بەهۆی كەوتنە خوارەوەی ستوونی كارەبا شارەدێكە بێ تەزوی كارەبایە

سەرچاوە: KDP.info

بەهۆی كەوتنە خوارەوەی چەند ستونێكی كارەبای حاجی ئۆمەران لەودیو سنوری ئێرانەوە ماوەی (24) كاتژمێرە شارەدێكە بێ تەزوی كارەبا ماوەتەوە.

لەم بارەیەوە مەغدید حەریف ئەحمەد بەرێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بە kdp.infoی راگەیاند: تەزووی كارەبای حاجی ئۆمەران كە لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆی دابینكراوە،  ئێستا چەند ستونێكی كارەبا لە نزیك خانێی رۆژهەڵات كەووتوون و بەهۆشیەوە تەزووی كارەبا لە شارەدێكە پچڕاوە و لە رێگەی كونسوڵخانەی ئێران لە هەوڵداین بۆ چاككردنەوەی ستوونەكان و دانەوەی تەزووی كارەبا بە شارەدێی حاجی ئۆمەران.

هەواڵی پەیوەندیدار