٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەش وھەوا ئاسایی بێتەوە سەرۆک بارزانی سەردانەکەی بۆ سلێمانی ئەنجام ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی سەردانی شاری سلێمانی بکات، بەڵام بەھۆی تێکچوونی کەش وھەوا سەردانەکە ئەنجام نەدرا.

جه‌عفەر ئیمینکی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.info رایگەیاند: ئەم سەردانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشتر باسی لێوەکرابوو، سەردانێکی ئاسایی بووە بۆ لای  ھێرۆخان و سەرپەرشتیکردنی  کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان .

جه‌عفەر ئیمینکی گوتیشی: بەڵام بەھۆی تێکچوونی کەش وھەوا ئەم سەردانە ئەنجام نەدرا و لەنزیکترین کاتدا سەردانەکە ئەنجام دەدرێ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار