٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو قوتابیانەی ئەمڕۆ بەهۆی بەفر بارینەوە نەیانتوانی بچنە قوتابخانە دەتوانن رۆژێكی دیكه‌ تاقیكردنەوە ئەنجامبده‌ن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە - kdp.info/ بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی كە چەند رۆژێكە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو بۆتە هۆی گیرانی رێگای هاتووچۆی ئەو ناوچانەو بەهۆیەوەش هاووڵاتیان پەكیان لە هاتوچۆكردن كەوت، ئەمەش وایكرد كە بەشێك لەقوتابیان نەتوانن بچن بۆ قوتابخانە ئەمە لە كاتێكدایە ئێستا وەرزی تاقیكردنەوەی ناوەندەكانی خوێندنە .

 هاجەرە داود وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ kdp.infoگوتی: ئەمڕۆ چەندین قوتابی لەو ناوچانەی كە رێژەیەكی زۆر بەفری لێ باری نەیانتوانی بچنە قوتابخانەو تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام بدەن، هەروەك زانراوە كە ئێستا قوتابیان لە ناو وەرزی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵن، بەڵام ئێمە سەرجەم ئەو قوتابیانە دڵنیا دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك تاقیكردنەوەكانیان نافەوتێت و وەزارەتی پەروەردە رێگا چارەی بۆ داناون.

 گوتیشی: وەزارەت دەسەڵاتیداوە بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەدە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی رێگا چارەی پێویست لە هاتنە پێشەوە حاڵەتی لەشێوەی ئەمڕۆ بگرنە بەر بەتایبەتی ئەو قەزاو ناحیەو گوندانەی لە ناوچە سنورییەكانن و قوتابی دەتوانێت تاقیكردنەوەكەی لە رۆژێكی دیكه‌ كە پەروەدە دیاریدەكات ئەنجام بدات، یاخود هەر رێگاچارەیەكی دیكه‌ كە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ناوچەكە بیگرێتە بەر بەمەرجێك لە بەرژەوەندی قوتابی بێت.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار