٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هاوپەیمانیەتی (برایەتی و پێكەوەژیان) به‌ ژماره‌ 469 به‌شداری ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ وابڕیارە ناوەڕاستی مانگی 4 ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كە هەرێمی كوردستان بە شاری كەركووكیشەوە ناگرێتەوە ئەنجام بدرێت، ئێستا لایەنە سیاسییە بەشداربووەكان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆش ژمارەی قەوارەو هاوپەیمانیەتییەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئاشكراكراو ژمارەیەك بۆ هاوپەیمانییەتی (برایەتی و پێكەوژیان) ی قەوارە سیاسییە كوردییەكان دیاریكرا.

 عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تایبەت بۆkdp.infoگوتی: ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەكان تیروپشكێكی بۆ دیاریكردنی ژمارە بۆ هەر قەوارەو هاوپەیمانیەتییەكی بەشداربووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجامداو ژمارە (469) بۆ هاوپەیمانیەتی (برایەتی و پێكەوەژیان) ی قەوارە سیاسییە كوردییەكان دیاریكراو بەو ژمارەیە بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەكەن.

گوتیشی: كۆمسیۆن قۆناغ بە قۆناغ ئامادەكارییەكان ئەنجامدەدات، وابڕیارە لە 20-4- ئەمساڵ ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوە بچێت بەومەرجەی كە هیچ تەگەرەو گرفتێك نەیەتە پێش.

بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار