٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیارترین ئەو كەسایەتییانەی كە گەندەڵییان لە كڕینی چەكی رووسیا كردووە ئاشكرابوون

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی دیارترین كەسایەتییەكان ئاشكرا دەكات، كە لە گەندەڵی گرێبەستی كڕینی چەكی رووسیا تێوەگڵاون، جواد شوهێلی پەرلەمنتاری عێراقی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەری چاكوچ رایگەیاند: لێكۆڵینەوەی ئەو لیژنە تایبەتییەی كە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهێنراوە، لیژنەكە بۆی دەركەتووە: كە هەر یەكە لە عەبدولعەزیز بەدری و عەلی دەباغ و ماجد قەیسی و دوو لوبنانیش بەناوی جۆرج نادر و عەلی فەیاز و رووسییەك بەناوی یۆری شین،لە گەندەڵی گرێبەستی كڕینی چەكی رووسیا بۆ عێراق، تێوەگڵاون، هەروەها گومانی زۆریش لەسەر وەزیری بەرگری عێراق بەوەكالەت سەعدون دلێمی هەیە، بەڵام جارێ تێوەگڵانی ساغ نەبۆتەوە، شوهێلی راشیگەیاندووە: پێش ئاشكرابوونی ئەو گەندەڵییە ئوسامە نوجێفی ئاگاداری ئەو مەسەلیە بووە و لەلایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ئاگادار كرابۆوە و نوجێفیش لای خۆیەوە ئەو زانییاریەی بە لیژنەكەی پەرلەمان گەیاندووە، لەكۆتایی لێدوانەكەشیدا شوهێلی گوتیشی: زۆرترین كەسایەتی كە ئەو گەندەڵییەیان كرد بێت، عەبدولعەزیز بەدری و عەلی دەباغ بوونە، كە ئێستاش كەس نازنێ لەكوێ خۆیان شاردۆتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار