٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پاریس.. بە گوله‌ 3 ئافرەتی كورد كوژران

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ لەیەكێك لە ناوچەكانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە گوله‌ 3 ئافرەتی كورد كوژران، پۆلیسی پاریس بە ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی راگەیاند: شەوی رابردوو كاتژمێر 10 شەو، لە ناوچەی دەی پاریس، تەرمی3 ئافرەتی كوردیان دۆزییەوە، كە بە گولە لەسەریان درابوو و دەستبەجێ هەرسێكیان گیانیان لەدەستدابوو، گوتەبێژی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سی ئێن ئێن ئەوەشی راگەیاند: دوای ئەوەی تەرمەكانیان لە كاتژمێر دووی شەو دۆزییەوە، دڵنیابوون كە ئەو سێ ئافرەتە قوربانییە بەرەگەز كورد بوونە، پۆلیس گوتیشی: زۆر زانیاریمان لەبارەی رووداوەكە بەردەستە، بەڵام ناكرێت بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بیخەینەڕوو، لای خۆشیەوە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا مانویل فالس لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو رووداوەوە لە پاریس گوتی : گومانی تێدا نییە كە ئەو سێ ئافرەتە كوردە بە ئەنقەست و بە پیلانێك كوژراون، وەزیری ناوخۆی فەرنسا گوتیشی: یەكێك لە ئافرەتە كوژاروەكان، ناوی فیدان دۆغانە و وەك بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پەیمانگای كوردی كاری كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار