رۆژنامەیەكی قەتەری : سبەی لەعێراق خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام دەدرێت

تایبهت به kdp.info/ بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەكی قەتەری سبەی لە شارەكانی عێراق خۆپیشاندانێكی گەورە روودەدات و ئامانج لە خۆپیشاندانەكە جێبەجێكردنی داواكاری خەڵكە.
رۆژنامەی شەرقی قەتەری ئاماژە بەوە دەكات كە لیژنهكانی هەماهەنگی لە بەغداو ئەنبارو سەلاحەدین و نەینەواو دیالە و چەند پارێزگایەكی دیكە ئامادەكاریان كردووە بۆخۆپیشاندێكی گەورە لە دوای نوێژی هەینی، ئەو ڕۆژنامە لەزاری ئەو لیژنانەوە بڵاویكردۆتهوه دەڵێت: ئامانج لە خۆپیشاندانهكان جێبەجێكردنی داواكاری خەڵك و ئازادكردنی بەند كراوەكانە.
كارزان هەورامی




