لەپەرلەمانی عێراق دەمەقاڵە لەنێوان لیستی دەوڵەتی قانون و کوتلەی ئەحرار دروستبوو

تایبهت به kdp.info/ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان د. رزگار لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: ئەمڕۆ بڕیاربوو وەزیری وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراق لەپەرلەمان ئامادە بێت، بەڵام ئامادەنەبوو، بۆیە کوتلەی ئەحرار داوای کرد سزای ئەو وەزیرە بدرێ، دواتر دەمەقاڵە لەنێوان ئەندامانی لیستی دەوڵەتی قانون و کوتلەی ئەحرار دروستبوو، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش ناچاربوو بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک کۆبوونەوە دوابخات.
د.رزگار گوتیشی: ئەمە پێنجەم جارە وەزیری وەرزش و لاوان داواکراوە لەپەرلەمان ئامادەبێت، بەڵام ناوبراو ئامادەنییە بێتە پەرلەمان و رەتیدەکاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ئهگەر رۆژی دوو شەممەی داھاتوو وەزیری وەرزش و لاوان ئامادەی پهرلهمان نەبێت ئەو کات سزا دەدرێت.
بڵند ئیبراھیم




