kdp.info رێژهى ههناردهكردنی نەوتی ههرێم بۆ تورکیا بڵاودهكاتهوه

تایبەت بە kdp.info/ بهرپرسێك له وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ئاشكرای دهكات كه رۆژانه رێژهی چهند نهوت بۆ توركیا رهوان دهكهن و ڕایگەیاند: دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێکەوتنێکی لەگەڵ تورکیا ئیمزاکرد، كه نەوت ھەناردەی ئەو وڵاتە بکات، بۆئەوەی بەشی سوتەمەنی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان پێدابین بکات، بەڵام دواتر رێکەوتنێک لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کرا کە پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان بدات و رێکەوتنەکەی نێوان ھەرێم و تورکیاش کۆتایی پێھات. له مبارهوه د. عهلی بهلۆ راوێژكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گوتی : حکووتی عێراق لەم رێکەوتنە پاش گەزبۆوە و قەیرانی سوتەمەنیش لەھەرێمی کوردستان بەردەوام بوو و کاریگەری کردە سەر وێستگەکانی کارەبا لەھەرێمی کوردستان، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناچار بوو رێکەوتنێکی نوێ لە گەڵ تورکیا بکات، بۆئەوەی دووبارە نەوت ھەناردەی تورکیا بکرێت ئەمەش لەپێناو دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ناوهخۆی ھەرێمی کوردستان و دانی پارەی ئەوکۆمپانیایانەی لەھەرێمی کوردستان کاردهکەن.
سەبارەت بهرێژەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا د.عەلی بەلۆ گوتی: پێشبینی دهکەم رۆژانە 10بۆ15ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا ھەناردەی تورکیا بکرێت ، ئەمەش بەرێگای تەنکەر نەک بۆری نەوت.
بەلۆ رونیشیکردهوە ئێستا ھەرێمی کوردستان خهریکی پلاندانانی ھێلی نەوتە بۆ تورکیا، ئەمەش گەر ئێستا دەست پێبکات بەلایەنی کەمەوە ساڵێکی پێویسته، چونکە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو حالەتێکدا پێوێستی بەم ھێڵی ھەناردەی نەوتە بۆ تورکیا ههیه، لەبەرئەوەی بەرھەمی خۆی زیاد دەکات و بهرههمهكهی تاوەکو 2015 دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا، ئەوکاتەش ئەوھێڵەی حکوومەتی عێراق توانای ھەناردەی ئەم رێژەیهی نابێت و پێویستی بەھێڵێکی ترە .
راوێژکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ئێستا زیاتر نەوت لە کێڵگەی تەق تەق ھەناردە دەکرێت، لەبەرئەوەی کێڵگەی تەق تەق نەوتەکەی سوکە و ئەی پی ئایەکەی 46ه, ئەمەش زۆر ئاسانترە بۆ پاڵاوتنی لە نەوتی قورس، چونکە نەوتی تەق تەق باشترین نەوتە لە کوردستان بۆ پاڵاوتن بۆیە ئێستا لە کێڵگەی تەق تەق نەوت ھەناردەی تورکیا دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم




