٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای ئیتحادی ناهێڵێت وەزیرەكان بانگێشتی پەرلەمان بكرێن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژە بەوە دەكات چەند واژۆیەك بۆ بانگێشت كردنی نوری مالیكی بۆ پەرلەمان كۆكراوەتەوە، ئەوەش دەخاتەڕوو دادگای ئیتحادی ڕێگە نادات وەزیرەكان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
حەسەن جیهاد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بە kdp.info ڕایگەیاند چەند پەرلەمان تارێك واژۆیان بۆ بانگێشت كردنی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێكی حكوومەتی عێراقی كۆكردۆتەوە گوتی " بەڵام دادگای ئیتحادی ڕێگا بە وەزیرەكان نادات بێنە ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە".
هاوكات د.سامان فەوزی لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان گوتی " واژۆی 25 ئەندام كۆكراوەتەوە بۆ لێپرسینەوە لە نوری مالیكی، بەڵام بەهۆی كێشەكانی لیستی ئەحرارو دەوڵەتی یاساوە دواخراوە ".

 

 

 

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار