٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەفر پایتەختی گرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ لەدرێژەی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، هەولێری پایتەخت بێ‌ بەش نەبووە لە گۆڕان كاریە كەش و هەواییەكان و دوایی هەشت ساڵ بەفری لێ باریەوە.
بەهۆی ئەو كاریگەری و پاڵەپەستۆیەیی كەلە دەریایی ناوەڕاستەوە هەڵی كردووە گۆڕان كاریەكی تەواوی لە كەش و هەوای ناوچەكە دروست كردووە، بە جۆرێك لە قۆناغی یەكەمی گۆڕانكاریەكان شەپۆلێكی بارانی بەخوڕی بەدوای خۆیدا هێنان و دواتر لە قۆناغی دووەم شەپۆلێكی بەفر بارین دەستی پێكرد كە بەشێكی زۆری وڵاتانی دراوسێی عێراقی گرتەوە، لە هەرێمی كوردستانیش ئەو شەپۆلەی بەفربارین دەستی پێكردووە، ئێوارەی دوێنێ‌ شەو تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەناو شاری هەولێر شەپۆلێكی بەفر بارین دەستی پێكردووە و بارینەكە توانیویەتی خۆی لەسەر زەوی ڕابگرێت، واتە بەڕێژەیەك باریووە زەوی لەخۆی گرتووە.
شیاوی باسە لە ساڵی 1976 و 1989 و 2000و 2005 و 2013 بەفر لەناو شاری هەولێر باریووە .

هەواڵی پەیوەندیدار