وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كرێی خوێندنی سەرجەم نەوەی شەهیدان لە زانكۆ ئەهلیەكان لە ئەستۆ دەگرێت

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەرێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری، داوا لە خوێندكار و قوتابیانی رۆڵەی شەهیدان دەكات ئەوانەی لە زانكۆ ئەهلیەكان دەخوێنن بۆ ساڵی 2012 ــ2013 سەردانی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی سەر بەوەزارەتی شەهیدان لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركوك بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی كرێی خوێندن كە لە 100% تێچووی خوێندنەكەیان بۆ سەرف دەكریتەوە.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان داوا دەكات سەرجەم قوتابی و خوێندكاران وەسڵی پارەی خوێندن و ناسنامەی شەهیدان و ناسنامەی باری كەسێتی و پشگیری ئەو زانكۆیەی لێی دەخوێنێ لەگەڵ خۆی بێنێت




