٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەورە رۆماننووسی تورک ئەلف شەفەق: یا ئاشتی یا ئاشتی

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/  رۆماننووسی ناوداری تورک خاتوو ئەلف شەفەق ئەمرْۆ لە سەر پێگەی تایبەتی خۆی لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تڤیتەر پشتگیری خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان ئوجەلان و بەرپرسانی تورکیا دەربڕی و بە هەر سێ زمانی ئینگلیزی، تورکی و کوردی نووسی" یا ئاشتی یا ئاشتی".

ئەلف شەفەق لە بەشێکی دیکەی ئەم پەیامەی خۆیدا هەڵوێستی گۆرانیبیژ ئیبراهیم تاتلیسیشیشی بە گرنگ وەسف کردووە و گوتوویەتی:  پێویستە هەر هەموو هونەرمەندەکان وەکو ئیبراهیم هەڵوێستی ئەرێنی بنوێنن و پشتگیری ئەم قۆناخە بکەن و دەستیان بخەنە ژێر بەردێکەوە و تاکو بەمجۆرە هەر هەموومان خۆمان بکەینە یەک و پرسی کورد چارەسەر بکەین.

ئەلف شەفەق کە بە رەسەن تورکە و خاوەن چەندین کتێب و رۆمانی ناوداری جیهانییە، ماوەی چەند مانگە دەستی پێکردووە و خۆی  فێری زمانی کوردی دەکات و دەیەوێ رۆمانی نوێ خۆی بە زمانی کوردی بنووسێت.

هەر سەبارەت بە پشتگیری کردنی قۆناخی دەستپێکردنی دانوستاندنەکان هونەرمەندی ناوداری کورد شوان پەروەریش پشتگیری خۆی بۆ لێدوانەکانی ئیبراهیم تاتلیسێس دەربڕی و گوتی: من پێشتر زۆر لیە ئیبراهیم تووڕە بووم و خەڵکی لای خۆمانە و زۆر بە باشی دەیناسم،  بەڵام ئەم هەڵوێستەی ئەم دواییەی جێگای رێز و پێزانینە و هەر بۆیە منیش پشتگیری لەو هەڵوێستە و دەستپێکردنی دانوستاندنەکان دەکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار