٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موحسێن قزڵقایا: لە رووداوەکەی خابووردا زۆر هەڵەمان کرد

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/  نووسەر و رۆشنبیری ناوداری کورد لە باکووری کوردستان موحسێن قزڵقایا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی چاوپێکەوتنەکانی نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئوجەلان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئین تیڤی تورکی گوتی:  ئەم دەستپێکردنەوەیە لە دایک بوونێکی دووبارەیە بۆ هەر دوولا و دەتوانن سوودی زۆری لێوەربگرن.

ناوبراو لە بەردەوامی لێدوانەکانی خۆیدا گوتوویەتی: لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا زۆر شتی خراب رویان داوە و دەرئەنجامی خراپیان لێکەوتۆتەوە، بەڵام  لە نێو ئەم 30 ساڵەدا تەنیا یەک هەنگاو بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی نەنراوە.

قزڵقایا چوونەوەی چەند گروپێکی ئەندامانی پەکەکە بۆ تورکیا وەکو گروپی قاسێدی ئاشتی بە یەکەمین هەنگاو بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تورکیا لە قەڵەمدا و گوتی: ئەمە هەنگاوی یەکەم و زۆر گرنگ بوو دەتوانرا  سوودی زۆری لێوەربگیردرێت  بەڵام کاتێک گروپەکانی ئاشتی هاتنە خابوور ئەوا هەڵەکان دەستیان پێکرد و سەرەتا کورد هەڵەی کرد و دوای هەڵەی کورد تورکیش هەڵەی یەکجار گەورەتری کرد هەر بۆیە ئەو هەنگاوە بەبێ ئەنجام مایەوە.

قزڵقایا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانی خۆیدا هیوای ئەوی خواست کە سوود لە ئەزموونی رووداوەکەی خابوور وەربگیردرێت و هەر دوولا بە شێوەیەکی عاقڵانە هەنگاو بنێن و حەساسیەتەکانی هەر دوو کۆمەڵگەی کوردی و تورکی لە بەرچاو بگرن و پرسی کورد چارەسەربکەن و چارەسەرکردنی پرسی کوردیش نابێتە  هۆکاری پێشێلکردنی هیچ مافێکی هاووڵاتییە تورکەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار