٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعێراقیه‌ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9/1/2013 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌لاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعێراقیه‌ و ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری.

له‌دیدارێكدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕكراسه‌باره‌ت به‌بارودۆخی وڵات له‌ به‌ر رۆشنایی پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دانانی سنورێك بۆ قه‌یرانی ئێستاوگه‌مارۆدانی و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو رێككه‌وتنه‌كانی پێشوی نێوان لایه‌ن و كوتله‌ سیاسییه‌كان وپه‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی دوور له‌ درووشمی تایفه‌گه‌ری به‌ مه‌به‌ستی رێگرتن له‌ قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری جیاوازی و دابڕان له‌نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لی یه‌ك وڵاتدا.

هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌رچڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی داهاتویان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كرده‌وه‌ له‌ پێناو یه‌كخستنی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كان له‌ باره‌ی ئێستاو داهاتووی وڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار