ئەشكەنجەدراوانی دەست هێزەكانی ئەمەریكا لەبەندیخانەی ئەبو غریب قەربوو كرانەوە

تایبەت بە kdp.info/ كۆمپانیایەكی تایبەتی پاسەوانی كە سەر بە وەزارتی بەرگریی ئەمەریكایە، بڕی 5.28 ملیۆن دۆلاری وەك قەربوو بە زیندانیانی عێراقی دا، كە پێشتر لە بەندیخانەی ئەبو غەریبی باشوری عێراق ئەشكەنجەدرا بوون، ئاژانسی ئەسۆشێتید پرێس ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: كۆمپانیای Engility Holdingsئەمەریكی بۆ قەربووكردنەوەی ئەو بەندیانەی كە بەهۆی خراپ مامەڵەكردنیان لە بەندیخانەی ئەبوغریبی عێراق رووبەڕووی ئەشكەنجە ببوونەوە، بڕی 5.28 ملیۆن دۆلار لەلایەن دادگاوە سزادرا، ئاژانسی ئەسۆشێتید پرێس راشیگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی كە بڕی پارەكەیان بەر دەكەوێت 72 كەسی بەندكراوی عێراقی بوونە بەپێی دۆكۆمێنتەكانی بەردەست دادگا خراپ مامەڵەیان لەگەڵ كراوە، سەركەوتنی پرسەكە بۆ هەوڵی پارێزەرانی دۆسێیەكە دەگەڕێتەوە، شایەنی باسە لە ساڵی 2004 چەند وێنەیەك لە ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان بڵاو بوویەوە، تێیدا زۆر بەخراپی هێزەكانی سەر بە ئەمەریكا لە بەندیخانەی ئەبو غرێبی باشوری عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بەندییەكانی عێراق كردبوو.




