٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەڵاڵە.. لەبەر بەخوڕ دابارینی بەفرو باران خانووێک داڕما

سەرچاوە: KDP.info

 گەڵالە - تایبەت بە kdp.info/ بەهۆی بەردەوام دابارینی بەفرو بارانی بەخوڕلە باڵەكایەتی، خانووی هاووڵاتییەكی كورتەباڵا لە شارەدێی گەڵاڵە دارما.

شەوی رابردوو لە پردی گەڵاڵە لەبەر  دابارینی بارانی بەخوڕو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو خانووی هاووڵاتی عەلی عەبدولڕەحمان كە ناوبراو كورتەباڵایەو لە خانووی قوڕدا دەژیت، خانوەكەی داڕماو لە ئێستادا خانەوادەكەی تووشی ئاوارەیی بوونە.

لەم بارەیەوە عەلی عەبدولڕەحمان خاوەنی ماڵە دارماوەكە بە kdp.info راگەیاند: ئێمە كە شەش سەر خێزانین و لە خانووی قوڕدا ژیان بەسەر دەبەین، لەبەر  باران و بەفری زۆر خانووەكەمان تووشی داڕمان هاتووە، ئێستا بێ جێگا و حاڵین، بۆیە داواكارین لە لایەنی پەیوەندیدار هاوكاریمان بكات.

 

رێكار چۆمانی

هەواڵی پەیوەندیدار