بەپەلە.. كۆبوونەوە له نێوان ئەندامانی دەوڵەتی یاسا و لیستی ئەحرار ئەنجام دەدرێت

تایبهت به kdp.info/ بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی تایبەت كۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان دەوڵەتی یاسا و لیستی ئەحرار ئەنجام دەدرێت، ئەوەش بەمەبەستی كۆتایهێنان بە كێشەكانی نێوانیان.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە ئاژانسی چەكوشی عێراقی راگەیاند: ئەمڕۆ هەردوو لیستی دەوڵەتی یاسا و لیستی ئەحرار كۆبوونەوەیەك لە ناو ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام دەدەن، ئامانجی كۆبوونەوەكەش تاوتوێ كردنی پرسی گرژییەكانی نێوان هەردوو لیستەکە، ئەو سەرچاوە گوتیشی: كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی قوسەی سوهیل دەبێت. هەروەها گوتی: ئەندامانی لیستی ئەحرار بریتین لە مها دوری، هەیفا نەسیم و زینت سابت.
شایانی باسە دوێنێ سێشەمە لەناو هۆڵی پەرلەمان گرژی كەوتە نێوان ئەندامانی هەردوو لیستەکەو لەبەر ئەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخرا.
كارزان هەورامی




