٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رەنگە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق ھەڵوێستی خۆی لەبارەی دواین راپۆرت لەبارەی گرێبەستی کڕینی چەک لەروسیا رابگەیه‌نێ

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە گرێبەستی کڕینی چەک لە روسیا ھەڤاڵ کوێستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info  رایگەیاند: بڕیارە لەم یەک دوو رۆژەدا راپۆرتی کۆتایی لەبارەی لێکۆڵینەوە لەگرێبەستی کڕینی چەک لەروسیا بخرێتە بەردەمپەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی ھەڵوێستی خۆی لەسەر رابگەینێ.
ھەڤاڵ کوێستانی گوتیشی: ئەوانەی ناویان لەم راپۆرتەدا ھاتووە تۆمەت بارنەکراون بەگەندەڵی، بەڵکو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەدا چەند زانیارییه‌ک بەدەست لیژنەکە کەوتووە لەبارەی گرێبەستی کڕینی چەک لەروسیا.
کوێستانی راشیگەیاند:  ئەوانەی ناویان لەراپۆرتەکەداھاتووە ھەر یەکە لە سەعدون دلێمی وەزیری بەرگری عێراق و عزەت شابەندەر پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی قانوون و عەلی دەباغ وتەبێژی حکوومەتی عێراق ونوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمانە و چەندکەسێکی دیكه‌ی تێدایە، ھەروەھاچەند کەسێکیشی تێدایە کە لوبنانی و ئوردنی و روسین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد:  ئێمە لە راپۆرتەکه‌ی خۆماندا کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانمان بەرزکردۆتەوە تێیداداوامان کردووە ئەوکەسانەی کە ناویان لەم راپۆرتەدا ھاتووە، پێویستە لەلایەن دەستەی نەزاھە و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت، ئەمەش زۆرگرنگە گەر ئەندامانی پەرلەمان دەنگیان لەسەردا ئەوکات دەستەی نەزاھە وداواکاری گشتی مولزەم دەبن ئەم کارە ئەنجام بدەن.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدائەو ئەندامەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگرێبەستی کڕینی چەک لەروسیارونیشیکردوە، لەکارنامەی دوێنی پەرلەمان ھاتبوو کە ئەم راپۆرتە بخوێندرێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی کۆبوونەوەکە بەکراوەیی ماوەتەوە بۆ ئەمڕۆ رەنگە گەر ئەمڕۆ بتوانن و کات ھەبێت راپۆرتەکە بخوێننەوە، گەر نا ده‌کەوێتە سبەی رۆژی پێنج شەممە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار