رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری بە هاووڵاتیانی ئێران دەدات

تاران – تایبەت بە kdp.info/رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری بە هاووڵاتیانی ئێرانی دا، كە پشتگیری لە دووژمنانی ئێران نەكەن، دوای وتوێژی شەقامی ئێران لەسەر ئەگەری بەشداری حزبە رادیكالیە میانڕەوەكان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراندا، عەلی خامەنەیی رایگەیاند: پێویستە لایەنەكانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، بەهەموو بۆچوونەكانییانەوە وشیاری ئەوە بن،كە پشتگیری لە دوژمنانی كۆماری ئیسلامی ئێران نەكەن، عەلی خامەنەیی لە ماڵپەری تایبەتی خۆی ئاماژەیداوە: كە ئەو كەسانەی كە لە شەقام دەربڕی راو بۆچوونن، پێویستە باش قسەكانی خۆیان بزانن كە چی دەڵێن و چەندە قسەكانیان دوورە لە بەرژەوەندییەكانی دوژمن و نزیكە لەبەرژەوەندییەكانی ئێران، ئەو لێدوانەی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوكاتە لەگەڵ گفتوگۆی شەقام لەسەر ئەگەری بەشداربوونی لایەنەكانی چاكسازی میانڕەو، لەو بارەوەش سەرۆكی پێشووی ئێران عەلی هاشمی رەفسنجانی بە رۆژنامەی تاران پۆستی رایگەیاندبوو: هەڵبژاردنەكان زۆر بە ئازادی و شەفاف و یاسایی رێكدەخرێت، دبلۆماتكارانی ئێرانیش بەدووری نازانن، كە هەردوو سەركردەی چاكسازی میانڕەو، مەهدی كەروبی و میر حوسێن موسەوی كە ماوەی دوو ساڵ لەماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر كراون لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بكەن.




