٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەچەند رۆژی داهاتوو ناوی دەرچووانی ئامادەیی بۆ دامەزراندن لەهەولێر ئاشكرادەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر -تایبەت بە kdp.info/ چەند رۆژێكە بەرێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر كۆتایی بە كاری بەدواداچوون و جیاكردنەوەی ناوی دامەزراوانی دەرچووی ئامادەییەكانیان تەواو كردووە، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی كارەكان لە دهۆك و سلێمانی چەند رۆژێك دواكەوتن لە پێشكەشكردنی ناوەكان، بەڵام لە دوێنێەوە ئەو ناوانە پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كراوە بەمەبەستی پێداچوونەوە.

حسێن كاكل بەڕێوەبەی ئاماری هەولێر لەلێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی:دوێنێ ناوی دەرچووی ئامادەییەكانی پارێزگای هەولێر بۆ دامەزراندن لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانمان پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كرد بەمەبەستی پێداچوونەوە بەناوەكان و راستكردنەوەی هەڵەكان ئەگەر هەبێت، هەرچەند ئێمە چەند رۆژێكە ئامادەكارییەكانمان تەواو كردووە، بەڵام چاوەڕوانی ئاماری پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانیمان دەكرد بۆ ئەوەی ناوەكان بەیەكەوە ئاشكرا بكەین.

 گوتیشی:دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا پێداچوونەوە بە ناوەكان دەكات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرجەم ناوەكان ئاشكرا دەكرێت.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار