لەچەند رۆژی داھاتوو شاندێکی لیستی عێراقیە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

تایبەت بە kdp.info/ بریارە لەچەند رۆژی داھاتوو شاندێکی لیستی عێراقیە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق.
سالم دلی ئەندامی لیستی عێراقیە لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق ھیچ وهڵامێکی داواکاری خۆپێشاندەرانى نەداوەتەوە، ئەمەش لەبەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و خەڵکی عێراقیش دانییە.
سالم دلی گوتیشی، ئەگەر خۆپێشاندانەکهوا بەردەوام بن و حکوومەت وهڵامی داواکاریەکانیان نەداتەوە، ئەگەری ئەوە ھەیە بەرفراوان بن و توندوتیژیشی لێبکەوێتەوە.
دلی رونیشیکردوە، ئەو قەیرانەسیاسیەی ئێستا لەعێراق ھەیە پێویستی بە وە ھەیە لیستی عێراقیە و لیستی ھاوپەیمانی کوردستان و رەوتی سەدر کۆبونەوە ئەنجام بدەن و تاوتوێی ئەم رەوشە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بریارە لەچەند رۆژی داھاتوو شاندێکی لیستی عێراقیە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عێراق بکەن.




