پەرلەمانتارێکی کورد: تاوەکو بانگھێشتکردنی مالیکی نەخرێتە بەرنامەی کار ھەڵوێستی خۆمان دیار ناکەین

تایبەت بە kdp.info/ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داواکاری ژمارەیێک پەرلەمانتاری پێگەیشتووە بۆ لێپرسینەوە لەنوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە ژمارەیان 25 پەرلەمانتارە، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێکی کورد دهڵێت، تاوەکو سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم داواکاریە نەخاتە بەرنامەی کارهوە ھەڵوێستی خۆیان دیار ناکەن.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لانە مەحهمەد لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی 61ی دەستوری عێراق 25پەرلەمانتار بۆیان ھەیە داواکاریهک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن بۆ ئەوەی سەرۆک وەزیران بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ لێپرسینەوە و بەپێی ھەمان ماددەی دەستوری 50 پەرلەمانتار دەتوانن داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن متمانەی لێ وەربگیرێتەوە ئەوکات گەر 163 ئەندام دەنگیان پێدا متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە، بەڵام دەبێ ئەوپەرلەمانتارەی پرسیار ئاراستەی سەرۆک وەزیران دەکا قەناعەت بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دروست بکات بۆ ئەوەی متمانەی لێوەربگیرێتەوە.
لانە مەحمەد گوتیشی، ئێمەش وەکو کورد پێشتر چەندین تێبینیمان لەسەر نوری مالیکی ھەبووە کە چەندین ماددەی دەستوری پێشێل کردووە لەوانە مادەی 9 و61 و 140 و چەندین ماددەی تر، بەڵام ئایە ئامادە دەبێت بۆئەوەی لێپرسینەوەی لێبکرێت، چونکە چەند جارێک داواکراوە وەزیری خوێندنی باڵا ئامادە بێ لەپەرلەمان رەتیکردۆتەوە بۆیە زەحمەتە ئامادەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە وەکو کورد جارێ رای خۆمان دیار ناکەین لەبارەی بانگھێشتکردنی مالیکی، تاوەکو سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرفەرمی ئەم داواکاریە نەخاتە بهرنامەی کارهوە ئەو کات ئێمەش ھەڵوێستی خۆمان رادەگەینین.
بڵند ئیبراھیم




