وه‌زیرانى كورد و لیستى عێراقییه دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان بایكۆت كرد

بۆ تاوتوێكردنى دواین گۆڕانكارى و پێشهاته‌كانى گۆره‌پانى سیاسى عێراق و هه‌روه‌ها پرسى خۆپێشاندانى به‌شێك له پارێزگا سوونه نشینه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه دا بڕیار درا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ئه‌ندامێـتى وه‌زاره‌تى داد و به‌رگرى و مافى مرۆڤ ، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى داخوازى و داواكارى خۆپێشانده‌ران به مه‌رجێك داواكاریه‌كان دژى ده‌ستوور نه‌بێت.
هاوكات هه‌ر له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق وه‌زیرانى كورد و عێراقییه بایكۆتى دانیشته‌كه‌یان كرد، لاى خۆیانه‌وه وه‌زیره كورده‌كان ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا نوری مالیكی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داواكارییه‌كانی كوردی سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى جێبه‌جێنه‌كردووه، وه‌زیرانی كورد بایكۆتی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه .
هاوكات لاى خۆشیانه‌وه وه‌ك ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له هه‌مبه‌ر هه‌ڵكووتانه سه‌ر نوسینگه‌ى ڕافع عیساوى و ده‌ستگیركردنى پاسه‌وانه‌كانى و هه‌روه‌ها جێبه‌جێنه‌كردنى داواكارى هاووڵاتیانى ڕاپه‌ڕیوو، له پارێزگاكانى سوونه نشین ، وه‌زیره‌كانی سه‌ر به لیستى عێراقییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كشانه‌وه، هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌ووه جابر جابری ئه‌ندامى لیستى عێراقییه هۆكاری كشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی لیسته‌كه‌ى ڕوونكرده‌وه و ڕایگه‌یاند حكوومه‌ت به ده‌م جێبه‌جێكردنى داواكارى خۆپێشانده‌ران نه‌هاتووه كه ماوه‌ی نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق دا به‌رده‌وامى هه‌یه.
له لایه‌كى دیكه‌وه ئوسامه نوجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواكارى چه‌ندین ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه له نورى مالیكى پێگه‌یشتووه و دووپاتیشى كرده‌وه كه داواكاریه‌كه مه‌رجه یاسایه‌كانى تێدایه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه نوسینگه‌ى نوجه‌یفى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواكاریه‌كى له لایه‌ن چه‌ندین ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه له مالیكى و بانگهێشتكردنى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێگه‌یشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ، گووتیشى داواكاریه‌كه‌ى په‌ڕله‌مانتاران تایبه‌ت به بانگهێشكردنى مالیكى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، به پێیى مادده‌ى شه‌ست و یه‌ك، بڕگه‌ى جیم ، ڕێككار و مه‌رجه یاسایه‌كانى تێدا به‌دى ده‌كرێت ، بۆ جێبه‌جێكردنى داوكارى ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه.
ئه‌و مادده‌یه‌ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عێراق ده‌ڵێت : بۆ ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌یه به ڕه‌زامه‌ندى بیست و پێنج په‌رله‌مانتارى دیكه داواكاری بانگهێشكردنى هه‌ر به‌رپرسێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكه‌ن.
له لایه‌كى تریشه‌وه له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دا ، ده‌مه‌قاڵێ له نێوان ئه‌ندامانى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕوویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه نوجه‌یفى، دانیشتنه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى چوارشه‌ممه دواخست. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌كه دوای ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا و فڕاكسیۆنى ئه‌حڕاڕى سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در ده‌مه‌قاڵه‌یان له نێوان دا دروست بووه و پاشانیش به‌ده‌ست له‌یه‌كیانداوه و به گژ یه‌كترى دا چوونه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه دواخست.
بڕیاربوو له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی بخاته ده‌نگدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ش بۆ پڕۆژه یاسای دیاریكردنی خولی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بكات.
بڕیاڕیش بوو كه ئه‌و لیژنه كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له روسیا پێكهێنرابوو، ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه بخاته ڕوو.
لاى خۆشیه‌وه حامید موتڵه‌گ ئه‌ندامى لیستى عێراقییه هۆشداری دایه نوری مالیكی و وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌كاله‌ت بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێك له دژی خۆپێشاندانه‌كان كه پێشتر هیچ خوێندنه‌وه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕێوشوێنه‌كه نه كرابێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی لێك نه‌درابێته‌وه. موتڵه‌گ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له مه‌ترسی هه‌ڵوێسته تونده‌كانیان له‌دژی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی عێراق تێبگه‌ن.
ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌كاله‌ت بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی نیه‌تێكى خراپ له‌به‌رامبه‌رخۆپیشانده‌راندا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیستی عێراقیه هۆشداریشى دا له په‌یڕه‌وكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌دژی خۆپیشاندانه‌كان كه پێشتر ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی لێك نه‌درابێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى به وێرانكاریه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا ده‌شكێته‌وه. موتڵه‌گ گووتیشى هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری به‌رگری به وه‌كاله‌ت درز ده‌خاته نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیانه‌وه له‌لایه‌ك و، پارێزگا و حكوومه‌ت له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌مه‌ش وڵات به‌ره‌و كاره‌ساتێكی ڕاسته‌قینه ده‌چێت. له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه وه‌ك ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى به هۆى نزیك بوونه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى وڵات له داڕووخانێكى حه‌تمى، عه‌تاب دوورى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ر به لیستى عێراقییه ڕایگه‌یاند كه پێویسته حكوومه‌تى ڕزگاركردنى نشتیمانى له‌و وڵات دا پێكبهێنرێت و هاوپه‌یمانى نشتیمانى كه‌سایه‌تى دیكه‌ى جگه له مالیكى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات هه‌یه.
عه‌تاب دوورى له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ئه‌خباریه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌ت و ئێستا و پێكهێنانى حكوومه‌تى ڕزگاركردنى نشتیمانى كرد و ڕه‌تیشیكرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنرێـته‌وه. عه‌تاب دوورى ، گووتیشى ڕه‌وشى سیاسى وڵات به‌رگه‌ى مانه‌وه‌ى كێشه و ململانێ به‌رده‌وامه‌كان ناگرێت و بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رى بۆ گشت ته‌نگژه‌كان بدۆزرێته‌وه و جه‌ختییشى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌تى ئێستا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى حكوومه‌ته‌كه له سه‌ر دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستن بنیاد نراوه و دووپاتیشى كرده‌وه كه كه‌سایه‌تى وا له جگه له مالیكى له نێو هاوپه‌یمانى نشتیمانى هه‌ن كه ده‌توانن وڵات تا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى دوو هه‌زار و چوارده به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
هاوكان ناوبراو ڕه‌تیشیكرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ، ده‌رچه‌ى ئه‌من و ئاسایشه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات. هه‌ر له‌م نێوه‌نده‌دا و سه‌باره‌ت به بوونى چه‌ند داواكاریه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌ندنه‌وه متمانه له نوجه‌یفى ، ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایده‌گێنێـت كه ڕه‌وشى ئێستاى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕێگه به‌وه نادات كه متمانه له ئوسامه نوجێفى بسه‌ندرێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى كه ئه‌مه كارێكى نا هاوسه‌نگه.
ئه‌مین هادى به ئاژانسى ده‌نگوباسى فرات نیوزى ڕاگه‌یاند ڕه‌وشى ئێستاى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گونجاوه نیه بۆ ئه‌وه‌ى متمانه له نوجه‌یفى بسه‌ندرێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌وه پێیه‌ى ئه‌مه كارێكى ناو هاوسه‌نگه.




