٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان زمانی كوردی قەدەغە كرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە، دوێنی بەرێوەبەری گشتی پەروەردە و بەرهەمە پەروەردەییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی ئێران لە شاری كرماشان بە نووسراوێكی رەسمی هەر هەمووی بەرپرسانی قۆتابخانەكانی ئەو پارێزگایەی ئاگادار كردووەتەوە كە نابێت بە هیچ شێوەیەك مامۆستاكان لەگەڵ خۆێندەكارەكاندا بێجگە لە زمانی فارسی بە زمانێكی دیكە قسە بكەن.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردە و بەرهەمە پەروەردەییەكانی پارێزگای كرماشان ئاماژەی بەوە داوە كە هیچ مامۆستایەكیش بۆی نییە بە زمانێكی دیكە بێجگە لە زمانی فارسی بە تایبەتی زمان یا زاراوە هەرێمییەكان وانە بڵێتەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە ئەم نووسراوە پێشێلكردنی دەستووری بنەڕەتی كۆماری ئێرانە، چونكە لە دەستووری ئێراندا هاتووە كە هاووڵاتییە ئێرانییەكان ئەوانەی كە زمانی دایكیان فارسی نییە بۆیان هەیە لە ناوچەكانی خۆیاندا هاوكات لەگەڵ زمانی فارسیدا بە زمانی دایكی خۆیانیش بخوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار