عەللاوی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای پشتگیری لەئێران دەكات

بەغدا – تایبەت بە kdp.info / چەند سەرچاوەیەكی لیستی ئەلعێراقییە بۆ نەهرەین نێت، ئاشكرایان كردووە، كە ئەیاد عەللاوی لە نامەیەكدا كە سەرەتاكانی مانگی 12ی رابردوو بۆ ئێرانی ناردووە، داوای پشتگیریكردنی تاران بۆ مسۆگەركردنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە هەڵبژاردنی داهاتوو كردووە، سەرۆكی لیستی ئەلعێراقییە لە نامەكەیەدا بەڵێنی بە كۆماری ئیسلامی ئێران داوە كە ئەگەر تاران پشتگیری لە گەیشتنی بە دەسەڵات بكات، ئەوا دوای دەستبەكاربوونی، ئەندامانی موجاهدینی خەڵق لەعێراق دەردەكات و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش بۆ پەرەپێدانی هاوكاری دوو لایەنە بەهێز دەكات، نەهرین نیت ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە: كە نامەكە لەڕێگای كەسایەتییەكی سورییەوە گەێندراوەتە دەستی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسانی ئێران، وێڕای رەتكردنەوەی نامەكەی عەللاوی، لە رێگای هەمان سەرچاوەوە بە سەرۆكی لیستی ئەلعێراقییەیان راگەیاندووە: كە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بابەتێكی ناوخۆیی عێراقە و پەیوەندی بە خودی هاوڵاتیانی عێراقییەوە هەیە و ئێرانیش رێز لە بڕیاری ئەوان دەگرێت.




