بەریتانیا.. دایكێك بەهۆی زوو لەبەرنەكردنی چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز كوڕەكەی دەكوژێت

تایبەت بە kdp.info / بەهۆی زوو لەبەرنەكردنی ئایتەكانی قورئانی پیرۆز، ئافرەتێك بەناوی سارا ئیج كوڕەكەی خۆی دەكوژێت، دادگایەكی بەریتانیاش حوكمی هەتا هەتایی بەسەر سارا ئیجی تەمەن 33 ساڵی دایك سەپاند، بەهۆی كوشتنی كوڕەكەی بە ئەشكەنجەدان و دواتریش سوتاندنییەوە، لەدوای لێكۆڵێنەوە دادگا بۆی دەركەوتووە، كە ئافرەتەكە مامەڵەیەكی تووندی لەگەڵ كوڕەكەی كردووە و بەردەوام لە كوڕەكەی داوە تا زوو ئایتەكانی قورئان لەبەر بكات، ئەو هەواڵە كە سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە، كە منداڵەكە 3 مانگ بەردەوام ئەشكەنجە دراوە، دواتر بەهۆی ئەشكەنجەكانەوە لە ناوچەی ویلزی بەریتانیا گیانی سپاردووە. دایكەكەش بۆ شاردنەوەی تاوانەكەی، هەڵساوە بەسووتاندنی ماڵەكەی و گوایە كوڕەكەی بەهۆی سوتانی ماڵەكەیەوە گیانی سپاردووە، بەڵام پاش لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە، دەركەوتووە: كە دایكەكە نەخۆشی دەروونی هەبووەو پێشتر لە هیندستان تووشی مامەڵەیەكی خراپی مێردەكەی بۆتەوە و چەندین جار لێیدراوە ئەویش هەمان مامەڵەی لەگەڵ كوڕەكە كردووە. هەر لەناوچەی ویلزیش، دادگایەكی بەریتانیا سزای بۆ دایك و باوكی كوڕەكە بڕییەوە.




