مالیكی: ئێمە لەهەڵبژاردنی داهاتوو دەردەچینەوە

بەغدا–تایبەت بەkdp.info / سەرۆكی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی داهاتوو چانسمان زیاترە، چونكە پێشتر تەنیا لەبەغدا 600 هەزار دەنگمان بەدەست هێنا، كەچی ركابەرەكانم 100 هەزار دەنگیشیان بەدەست نەهێنا، لەدیدارێكی لەگەڵ كەناڵی ئەلرەشید سەرۆك وەزیران عێراق نوری مالیكی گوتیشی: پێشبینی دەكەم لە هەڵبژاردنی داهاتوو هەر ئێمە سەركەوین، چونكە لیستەكانی دیكەی ركابەرمان، لەسەرەوەی یاسا كاریان كردووە، و پابەندی یاسا و دەستوور نەبوونە، مالیكی لەدرێژەی قسەكانیدا گوتیشی: من سەیرم بەو كەس و لایەنانە دێت كە دەڵێن نابێت مالیكی لە خوولی سێیەمی هەڵبژاردن، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران خۆی كاندید بكاتەوە، هیچ رێگرێك بەپێی یاسا بۆ من نییە، پێشم وایە ئێمە لەهەڵبژاردنی داهاتوو دەردەچینەوە، شایەنی باسە دوای رێككەوتنی هەولێر نوری مالیكی بۆ دووەمین جار وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستنیشان كرا، دوای دەستبەكاربوونیشی بۆ ماوەیەك ناڕەزایی زۆری جەماوەری و سیاسی لە ئەدای حوكمڕانی رووبەڕووی بوویەوە.




