٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاوەڕوان دەكرێت لەدوای ئەسەد نۆرەی رووخانی حكوومەتی عێراق بێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info /چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد لەسوریا، چەكدارەكانی سوننەی عێراقی بە پاڵپشتی چەند وڵاتێكی كەنداو شەڕەكە بۆ رووخانی حكوومەتی عێراقی بگوازنەوە، نووسەری ئەمەریكی برایان دۆنغ بۆ رۆژنامەی ورڵد تربیۆن، بابەتێكی نووسیوەو تێدا رایگەیاندووە: ئەگەرەكان زۆرن كە ئەو چەكدارە سونییانەی ئێستا لەسوریا شەڕ دەكەن، هەر پاش رووخانی ئەسەد جموجۆڵە سەربازییەكانیان بۆ عێراق بگوازنەوە، لە پێناو رووخاندنی دەسەڵاتی شیعە، برایان دۆنغ هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە: وڵاتانی كەنداو خوازیاری ئەوەن هیلالی شیعی بەسەرۆكایەتی ئێران لە ناوچەكە بێ هێز بێت و ئەو شەڕەی ئێستاش ئەوەندەی بۆ ئایین و مەزهەبە ئەوەندە بۆ رووخانی دیكتاتۆر و سەربەخۆیی نییە، ئەو نووسەرە ئەمەریكییە هەروەها رایگەیاندووە: شیعەكانی لوبنان پشتگیری دبلۆماسی لە رژێمەكەی ئەسەد دەكەن و ژمارەیەكی كەمی چەكدارانی حزبوڵڵاش لەریزی سوپا لەگەڵ ئەسەدن، كەچی لەبەرامبەر ئەوەدا سوننەكانی لوبنان ئاسانكاری بۆ دزەكردنی چەكو تەقەمەنی بۆ چەكدارەسوننەكانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا دەكەن، لەكۆتاییدا دۆنغ دەڵێت: ئەم شەڕە بە ئاسانی دانامركێتەوە، پێشبینی دەكەم پروشكی شەڕەكە عێراق و چەند ناوچەیەكی تر بگرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار