بەھۆی دروست بوونی شەرە قسە کۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا

تایبەت بە kdp.info/ بەھۆی دروست بووونی شەرە قسە لەنێوان ئەندامانی لیستی عێراقیە و لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبونەوەكهی دواخست.
لەمباریەوە د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراقی لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoڕایگەیاند، لەدانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق شەرە قسە لەنێوان ئەندامانی لیستی عێراقی و ئەندامانی لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی رویداو لەئاکامدا سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبونەوەی دواخست.
د.رزگار گوتیشی، ئەگەری دروست بوونی شەرە قسەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەندامی لیستی عێراقیە ئەحمەد عەلوانی لێدوانی دژی شیعەکان دابوو، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بریاری دا لێکۆڵینەوە لە لێدوانەکانی بکرێت، بەڵام لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی داوای کرد پێویستە دۆسیەکە رەوانەی دادگا بکرێت، دواتر شەرە قسە رویداو سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کۆبنەوەکەی بۆ ماوەی کاتژمێرێک دواخست.
ئەمەو ئەحمەد عەلوانی ئەندامی لیستی عێراقیە لەلێدوانێکی دا شیعەکانی بەکافر و بهکرێگیراوی ئیران وەسف کردبوو.
بڵند ئیبراھیم




