٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپاى عێراق نا توانێ بەرگرى بکات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – تایبەت بەkdpinfo  / ژمارەیەک لەئەفسەرانى پێشوو واى دەبینن کە سوپاى ئێستاى عێراق، ناتوانێ بەرگرى لە خاکى بکات، ماڵپەرى مەدا پریس لە چەند ئەفسەرێکى پلە بەرزى سوپاى پێشووى رژێمى بەعسى رووخاوى گواستۆتەوە و رایگەیاندووە: کە گرنگترین قۆناغەکانى سوپاى عێراق لەکاتى شەڕى هەشت ساڵەى نێوان عێراق و ئێران و شەڕى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى، و دواتریش شەڕى راپەرینى بەهارى 1991 باکوور و باشوورى عێراق، و کۆتا شەریش پرۆسەى ئازاد کردنى عێراق لە ساڵى 2003 بوو، بەگووتەى ئەو ئەفسەرانە: کەچى  عێراق لەو جەنگانەدا زۆرترین زیانى گیانى  و دارایى بەرکەوت، بەڵام سوپاکەى لەرووى شەڕکردنەوە لەئێستادا زۆر باشتر بوون، ئەو ئەفسەرانە هەروەها راشیگەیاندووە: کە پێشتر سەربازەکان لەترسى لەسێدارەدانیان بۆ گەیشتنەوەیان بەسەنگەرەکانى سوپا و سواڵیان لە خەڵکى دەکرد، بەڵام هاوکات بەناچارى دەجەنگان و بەرگریان دەکرد، ئێستا بەپێچەوانەوە سەربازەکان بۆ پارە هاتوونەتە رێز سوپا و ئامادەیى بەرگریان نییە، لەوەش خراپتر، بیرۆکەى تایفى لە نیو یەکە سەربازییەکانى سوپاى عێراق بەزەقى دەبینرێ، هەر یەکەیەکى سەربازى  ئاڵڵاو وێنەی سەرکردەکانى ئاینى بەرزکردۆتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەوپەرى پەرتەوازەیی لە سوپاى عێراق هەیە، ئەم فاکتەرانە ئەو مانایە دەبەخشن، کە سوپاى عێراق ناتوانێ بەرگرى لە خاکى بکات. 

هەواڵی پەیوەندیدار