٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیسمەت رەجەب وەک سەرۆکى لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان له‌ موسڵ دیاریکراوە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا ده‌ڵێت، لە ھەر پارێزگایه‌ک پارتێکی کوردی ده‌بێتە سەرۆک لیست بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرۆکى لیستی پارێزگای نەینەواش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دانراوه‌، کە ئەو خۆی ده‌بێتە سەرۆکی لیست .
بەرپرسی لقی 14پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا و سەرۆکی لیستی پارتە کوردییەکان لەو پارێزگایە عیسمەت رەجەب لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ھەشت پارتی کوردی ھاوپەیمانێکیان بەناوی ھاوپەیمانی برایەتی و پێکەوە ژیان پێکھێنا بۆئەوەی بەیەکەوە بەشداری لەھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی  عێراق بکەن و  د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووکیش وەکو سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە دیاریكرا، دواتر بریاردرا  ھەر پارتێک لەوانە ببێتە سەرۆکی لیست لە پارێزگایه‌ک.
عیسمەت رەجەب راشیگەیاند، لەوانە سەرۆکی لیستی پارێزگای نەینەوا بۆ پارتییە و خۆی سەرۆکى لیستە و پارێزگای کەرکووک سەرۆکى لیستەکەی بۆ گۆرانە و پارێزگای دیالەش بۆ یەکێتی نشتیمانی کوردستانە و پارێزگای سەلاحەدین بۆ کۆمەڵی ئیسلامی دەبێت و لە بەغداش حزبی سۆسیالست ده‌بێتە سەرۆکی لیست .
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا وتیشی، ھەر ھەشت پارتی سیاسی کۆبوونەوەیه‌کیان ئەنجامداو تێیدا کاندیدەکانی خۆیان دیاری کرد و رەوانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە و تەنیا لەپارێزگای نەینەوا 47 کاندید دەست نیشانکراوە لە ھەموو پارتەکان.
ئەو پارتە کوردیانەی بریارە پێکەوە بەشداری لەھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن و ھاوپەیمانیان بەناوی ھاوپەیمانی برایەتی و پێکەوە ژیان پێکھێناوە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان و حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و گۆران و حزبی شیوعی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار