لەپارێزگاى موسڵ شەر لەنێوان سوپا و خۆپیشاندەران دروست بوو

تایبەت بە kdp.info/ دوای ئه وهی خۆپیشاندەران لەپارێزگای موسڵ ویستیان بچنە گۆرەپانی ئەحرار، بەڵام لەلایەن سوپای عێراق رێگریان لێکرا و دواتر شەر لەنێوانیان دروست بوو، لەئاکامدا چەند کەسێک برینداربوون.
لەمبارەیەوە قاسم ساڵح سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لەپارێزگای موسڵ لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، خۆپێشاندان لەپارێزگای موسڵ بەردەوامەو دوێنێ خۆپیشاندەران ویستویانە بچنە گۆرەپانی ئەحرار، بەڵام لەلایەن سوپای عێراق رێگریان لێکراوە، دواتر شەر لەنێوانیان دروست بووە و چەند کەسێک برینداربوون.
قاسم ساڵح گوتیشی، سەبارەت بەداواکاری خۆپیشاندەران و ئەو شەرەی دروست بوو، ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ کۆبووە و تێیدا بریاری دا گۆرەپانی ئەحرار بەرووی خۆپێشاندەران بکرێتەوە، چونکە مۆڵەتیان لە ئەنجوومەنی پارێزگا وەرگرتوە و باشترە لەوەی خۆپێشاندان لە کۆڵانەکان بکرێت بچن لەگۆرەپانی ئەحرارکۆببنەوە بۆ ئەوەی نەبنە ھۆی بێزارکردنی خەڵک.
ناوبراو رونیشیکردهوە، ھۆکاری رێگریکردن لە خەڵک خۆپیشاندان بکەن بەبیانوی ئەوەیە کە پێویستە خۆپیشاندەران مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ وەربگرن، کە ئەمەش زۆر روونە وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتیان پێنادات، بۆیە ئێمە مۆڵەتمان پێداوە و رێگری کردنیش لێیان نایاساییە.




