ئهمرۆ زیاتر لەملیۆنێک و 500ھەزار قوتابی بەشدارى لەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دهكهن

تایبەت بە kdp.info/ ئهمرَۆ زیاتر لە ملیۆنێک و 500 ھەزار قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بەھەردوو قۆناغەکانی بنەرەتی و ئامادەیی دهكهن .
ھاجەر داود ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، ئهمرۆ رێکەوتی 8/1/2013 یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات بە بەشداری قۆتابیانی قۆناغەکانی بنەرەتی و ئامادەیی و تاوەکو رۆژی17/1/2013 بەردەوام دەبێت.
ئەحمەد گوتیشی، زیاتر لە ملیۆنێک و 500 ھەزار قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دهکەن.
لەلایەن خۆشیەوە حاجی نازم جێگری بەرێوهبەری گشتی ئەزمونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییهکیان کردووە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بەرێوەبچێت.
بڵند ئیبراھیم




