٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جوندیانی: بۆ چارەسەركردنی ئاڵۆزییەكان لایەنە كوردستانییەكان كۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ وتەبێژی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد كە رێككەوتنێك هەیە لەنێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ درێژەدان بە هەوڵەكانی سەرۆك تاڵەبانی لەپێناو چارەسەركردنی بارودۆخەكەو دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە سیاییەی وڵاتی گرتۆتەوە.
ئاژانسی "كل العراق " لە بەیان نامەیەكدا كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە دەستیان گەیشتووە لە سەر زاری ئازاد جوندیانی وتەبێژی ئەو حزبەوە دەڵێت" پێش تێكچوونی باری تەندروستی، سەرۆك تاڵەبانی بە یاوەری وەفدێكی باڵای كورد كە پێكهاتبوو لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، گفتوگۆ و راوێژەكانی لەگەڵ زۆربەی سەركردەو فراكسیۆنە عیراقییەكاندا دەستپێكرد بەمەبەستی چارەسەركردنی بارودۆخەكەو دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە سیاسییەی وڵاتی گرتۆتەوە، بەڵام تێكچوونی كتوپڕی باری تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی ئەو راوێژو وتووێژانەی وەستاند.
وتیشی: لەگەڵ برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتووین درێژە بە هەوڵەكانمان بدەین، بەتایبەتی كە بارودۆخی ئێستا زۆر شلۆقەو پێویستی بە جموجوڵی بە پەلە هەیە، لەبەرئەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان راوێژەكانی لەگەڵ سەركردەی حزبە كوردستانییەكان دەستپێدەكات، كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامدەدرێت كە سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان لەخۆ بگرێت بەمەبەستی هەنگاونان بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی جدیانە لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی بە ئامانجی چارەسەركردنی بارودۆخەكەو كۆتاییهێنان بەو قەیرانەی ئێستا لە عیراقدایە.

 

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار