٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی چلەی هونەرمەند و پێشمەرگە سەباح هەورامی بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانى _ تایبەت بە kdp.info/ بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و  سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و دامودەزگا حکوومی و ڕاگەیاندنەکان چلەی هونەرمەند و پێشمەرگە سەباح هەورامی بەڕێوەچوو .

دوێنێ‌ 7/1/2013 لە هۆڵی "تەلاری هونەر"بە ئامادەبوونی عەبدول موهەیمەن بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و حزب و لایەنە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هونەرمەندان، چلەی هونەرمەند و پێشمەرگە سەباح هەورامی بەڕێوەچوو لەو ڕێوڕەسمەدا وتاری هەریەکە لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی و هێزی زێرەڤانی کوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری خوێنرایەوە، دواتر خەڵاتی تایبەت لەلایەن میوانانەوە ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند کرا لەو ڕێوڕەسمەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری پێشکەش کرا کە باسی لە ژیانی هونەرمەندی دەکرد.
دواتر لەلایەن کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی هەورامانەوە لاوانەوەیەک بۆ هونەرمەند وترا .

هونه‌رمه‌ند سه‌باح حمه‌ ساڵح که‌ ناسراوه‌ به‌ سه‌باح هه‌ورامی یه‌کێک بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان و له‌ ساڵی 1963 له‌ گوندی " خارگێڵان" لە هه‌ورامان لە دایک بووە له‌ ساڵی 1989 په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووه‌و پله‌ی عه‌میدی زێره‌ڤانی هه‌بووه‌ و ڕۆژی 29/11/2012 له‌ شاری سلێمانی به‌ نه‌خۆشی جه‌ڵده‌ی دڵ کۆچی دوایی کردو به‌یه‌کجاری ماڵئاوایی له‌ دنیای هونه‌رو دۆستانی کرد .

هەواڵی پەیوەندیدار