٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوودئوغڵۆ: بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد زۆر پێویستیمان بە هاوكاری سەرۆك بارزانی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داوودئۆغڵۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری ئەزمیردا سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیا رایگەیاند كە" ئەم رووداوانە رووداوی نوێ نین بەڵكۆ بەردەوامی قۆناخێكی كۆنن و ئەو قۆناخە لە ساڵی 2005ەوە بە وتەكانی سەرۆك وەزیری توركیا لە دیاربەكر دەستی پێكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە مەسەلەی چارەسەر كردنی پرسی كورد لە ساڵی 2005ەوە لە لایەن دەسەڵاتی ئاكەپەوە كەوتووتە بواری جێبەجێ كردنەوە بەڵام چەندین جار رووبەرووی ئاستەنگ و كەلەم بووەتەوە.

ئەحمەد داوودئۆغڵۆ سەبارەت بە رۆلی سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد لە توركیا وتی" بەرێز بارزانی یەكێك لەو فاكتەرە سەرەكییانەیە كە توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد زۆر زۆر پێویستی بە هاوكاری و رێنمایی هەیە .

ناوبراو وتوویەتی" ئێمە وەكو توركیا خاوەن پەیوەندی زۆرباشین لەگەڵ بەرێز بارزانیدا و چاوەڕوانی ئەوە لە بەرێزیان دەكەین كە لەم قۆناخەدا توركیا بە تەنیا نەهێلێت و بۆ لە یەكتر نزیك كردنەوەی هەر دوو لا هەوڵ و كۆششەكانی پێشكەش بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار