باڵیۆزی چین لە دیداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی: كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و جێی بایه‌خی كۆماری چینه

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2013 مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له (نی جیان) باڵیۆزی كۆماری چین له عێراقدا. له دیدارێكدا، باڵیۆزی چین پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و جێی بایه‌خی كۆماری چینه كه ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كی گشتگیر له گه‌ڵ هه‌رێمدا دروست بكات كه هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه ، به‌تایبه‌تی بواری ئابوری و سیاسی و كلتوری وهانی كۆمپانیاكانیشی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ، باڵیۆزی چین له عێراق دووپاتیكرده‌وه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه‌ی كونسڵخانه‌یه‌كی گشتی له هه‌رێم ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی چینیش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ دابینكردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیانی كوردستان .
سه‌رۆك بارزانی وێرای ده‌ستخۆشی سه‌باره‌ت به بریاری حكومه‌تی چین بۆ كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌یه‌كی گشتی له هه‌رێمدا كه ده‌بێته مایه‌ی زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ كۆمپانیا چینیه‌كان و رایگه‌یاند كه چین پێگه‌یه‌كی ئابوری به هێزی له جیهاندا هه‌یه و ده‌توانێ رۆڵی باڵای هه‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له و بوارانه‌ی كه جێی بایه‌خی هه‌ردوولان.




