٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێدوانێك لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە لە بارەی دەنگۆی داخستنی سنوری رۆژئاوای كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

چەند رۆژیكە هەندێ ناوەندی میدیایی به به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراو، هەواڵی ناراست وچەواشەكارانە لە بارەی دەنگۆی داخستنی سنور لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكەنەوە، له‌ راگه‌یه‌ندراوێك لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووه‌ ئەم هەواڵە هەڵبەسترا و دوور لە راستیه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

لێدوانێكی رۆژنامەوانی لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە لە بارەی هەواڵی ناراست و چەواشەكار و دەنگۆی داخستنی سنور لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان
چەند رۆژیكە هەندێ ناوەندی میدیایی به به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراو، هەواڵی ناراست و چەواشەكارانە لە بارەی دەنگۆی داخستنی سنور لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان بڵاو دەكەنەوە، ئەم هەواڵە هەڵبەستراو دوور لە راستییانە، تەنها و تەنها خزمەتی ناحەزانی یەكریزی نەتەوەی كورددەكات و ئەڵقەیەكی دیكەیە بۆ چاندنی تۆۆی پەرتەوازەیی نەتەوەیی و جێ بە جێكردنی ئەجیندای دژ بە هاتنە ئارای دەستكەوتی زیاتر بۆ دۆزی نەتەوەیی كوردلە سوریا و نادیدە گرتنی هەموو ئەو هەوڵ وتێكۆشانە بەردەوامانەی سەرۆك بارزانییە بۆ پشتیوانی لە برایانی كوردمان لە رۆژئاوای كوردستان.

هەرلە سەرەتای رووداوەكانی سوریاوە، سەرۆك مەسعود بارزانی هەموو هەوڵ وتوانایەكی گرتۆتە بەر بۆ یەكخستنی ریزەكانی پارتە كوردییەكانی سوریا وهاندانیان تا بە گوتارێكی نەتەوەیی دیموكراسیانەی یەكگرتووە وە، مامەڵە لەگەڵ پەرەسەندنەكانی سوریا بكەن.

لەو هەوڵانەش، سازدانی كۆنفرانسی بەرفراوان بۆ لایەنە كوردییەكان لە كۆتایی مانگی 1/2012 لە هەولێرو دواتر بەردەوامی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ یەكخستنی زیاتری هەموولایەنەكان و پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای كورد ، لە سەر راسپاردەی بەردەوامی سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە پەنابەرانی سوریا كراوە و بە پێی دوایین ئامارەكان، ئێستا نزیكەی 60 هەزار پەنابەری كوردی سوریا لە هەرێمی كوردستانن ، سەرەرای ئەوەی كە هیچ دەروازەیەكی فەرمی لە نێوان هەرێمی كوردستان و سوریا دا نییە و ئەو دەروازە فەرمیانەیشی كە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی لە سەرە هەمووی لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی بەغدایە، رێرەوی خابوور تاكە ڕێرەوێكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و سوریا و ناتوانرێت هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی لێ بكرێت، چونكە هیچ رێگایەكی وشكانی نییە و بەهۆی رووباری دیجله‌و هاتوچۆ بە رێگەی بەلەم دەكرێت، وێرای ئەوەش، هەمیشە ده‌رگای هه‌رێمی کوردستان کراوه ‌بووه بۆ برایانمان لە سوریا و هاتنی رۆژانه‌ی چه‌ند سه‌د په‌نابه‌رێک بۆ ناو هه‌رێمی کوردستان باشترین بەڵگەی بۆ بە درۆخستنەوەی ئەو ناڕاستی و چەواشەكارییانەیە كە چەند رۆژێكە هەندێ لە میدیاكان بڵاویدەكەنەوە گوایە سنور لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان داخراوە ، هەندی لە میدیاكان، لێدوان و چاوپێكەوتنی یەك دوو بەرپرسی سیاسیی رۆژئاوای كوردستان دەكەنەسەرچاوە، كە گوایە سنور داخرابێت، لە كاتێكدا هەر خودی ئەو بەرپرسانە رۆژانە خۆیان و كادرەكانیان لەو رێرەوە سنورییەوە هاتووچۆ دەكەن، ئەمەش بەڵگەیەكی دیكەی زیندووی ناراستی ئەو هەواڵە دوور لە راستیانەیە كە بڵاودەكرێنەوە.

هەر لە سەر رێنمایی سەرۆك بارزانی بوو كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵیدا پردێك لە رێرەوی سنوری خابور دروست بكات تاوەكوگەیاندنی یارمەتی و هاوكاری بۆ برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان ئاسانتر بكات و هاتوچۆش باشتر بكات، بەڵام هەر ئەو كات لە لایەن دەسەڵاتتدارانی بەغداوە رێگری لەو هەوڵەی هەرێمی كوردستان كرا و فرقەیەكی سەربازی هێنرایە ناوچە كە بۆ رێگری لە هەرێمی كوردستان و ئاڵۆزبوونی دۆخەكە ته‌نانه‌تب ەجۆرێك بوو كە خەرێك بوو شەرێكی گەورەی لێ بكەوێتەوە.

لە كۆبوونەوە بەرداوەمەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرجەم پارتە كوردییەكانی رۆژئاوادا بۆبەدواداچوونی بارودۆخی سیاسیی و مەیدانی و پرسی كاری پێكەوەیی لەچوارچێوەی ئەنجوومەنی باڵای كورد، سەرۆك بارزانی پێشنیاری ئەوەی خستۆتە روو،كە پێكەوە هەموو هێزە كوردییەكان رێكخراوێكی هاوبەش لە جۆری مانگی سور بۆرۆژئاوای كوردستان دروست بكەن تا پێكەوە بە هەماهەنگی هەموو هاوكاری ویارمەتی و پێداویستیەك بگەینرێتە برایانمان لە سوریا، بە داخەوە هەندێ لایەن لەگەڵ كاری هاوبەش نین و خوازیاری تاكڕەوی و خۆسەپاندنن لە ئاراستەكردنی رەوتی رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان، وێرای ئەوەی كە هیچ لیژنەیەكیان رێكخراوێكی وەك مانگی سوری كوردستانی رۆژئاوا دروست نەكرا، هەندێ لایەن لە هەوڵی بەردەوامی ئەوەدان كە ئەنجوومەنی باڵای كورد بۆ خۆیان و سیاسەتیت اكڕەوی خۆیان پاوان بكەن بۆ خۆ سەپاندن.

لە سەر رێنمایی سەرۆك بارزانی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی خستۆتە گەر بۆ حەواندنەوەی برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لە كامپی پەنابەرانن.

هەر لە سەر فەرمان و رێنماییی سەرۆك بارزانی، حكومەتی هەرێم لە هەوڵی دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاودایە بۆ گەیاندنی سوتەمەنی و پێداویستی سەرەكی بۆ برایانمان لە ناوەوەی رۆژئاوای كوردستان، ئێمە لەكاتێكدا رایدەگەیەنین كە رێرەوی سنور نەك هەر دانەخراوە، بەڵكو داوا دەكەین كە هەموو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و رۆژنامەنووسان بۆ خۆیان لە رووی مەیدانیەوە سەردانی ناوچەكە بكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری راستیەكان بن.

بۆزیاتر روونكردنەوەی راستیەكان بۆ رای گشتی و برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان دووپاتی دەكەینەوە كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان، رێگا نادەین رێرەوی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ سوریا بۆ قاچاخچێتیكردن بە چەك وماددەی بێهۆشكەر لە لایەن هیچ لایەنێكەوە بەكار بهێنری.

دووپاتدەكەینەوە،كە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە چەواشەكارانە، تەنها و تەنها خزمەتی ئەجیندای ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە نایانەوێت گەلانی سوریا ئازاد ببن وگەلی كورد بە مافەكانی بگات، ئەم قۆناغە بۆ گەلی كورد لە سوریا زۆرهەستیارە و دەبێت هەموو لایەنەكان بە یەكگرتوویی مامەڵە لەگەڵ قۆناغەكەدابكەن و هیچ لایەك نابێت و ناتوانێت لە رێگەی خۆ سەپاندن بە چەك لایەنەكانی دیكە نادیدە بگریت.

7/01/2013

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار