ئەیاد عەللاوی: عێراق بەهەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە ناو دەچێت

بەغدا – تایبەت بە kdp.info/ سەرۆكی لیستی ئەلعێراقییە رایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاكە دامەزراوەیە كە نوێنەرایەتی خەڵك بكات و بەهەڵوەشانەوەشی عێراق لە ناو دەچێت، ئەیاد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، هۆشداری لەمەڕ هەڵوەشانەوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا، كە بەهۆیەوە عێراق لەناو دەچێت، سەرۆكی لیستی ئەلعێراقییە لە كاتی ئامادەبوونی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەدوای بەتاڵبوونی پێگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، تاكە نوێنەری خەڵك ئێستا، ئەنجوومەنی نوێنەرانە، بۆیە پێویست دەكات، رێگا بەو لایەنانە نەدرێت كە ئەو هەنگاوە دەنێن، ئەیاد عەللاوی لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا: داوای لە هاوپەیمانی نیشتمانی كرد، پاڵەپەستۆ بخاتە سەر لایەنەكانی تر، بۆ ئەوەی مافی خەڵك پێشێڵ نەكرێت و رێگا بە داوا رەواكانی خەڵكی خۆپیشاندەر بدرێت و پێویستیشە هەرچی زووە داواكارییەكان جێبەجێ بكرێت، شایەنی باسە سەركردەكانی دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران، بۆ چارەسەركردنی تەنگەژەكان، چەند جارێكە داوای هەڵوەشانەوەی حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لە یەك كاتدا دەكەن.




