كەركووك..رۆژنامەنووسێكی ئازربایجان سەردانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد
کەرکووک - kdp.info/ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سەرنووسەری رۆژنامەی دبلۆماتی كورد لە هەرێمی ئازربایجان سەردانی شاری كەركووكی كردو لە میانەی سەردانەكەشیدا لە لایەن سەلاح دەلۆ بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای ئەنجوومەن پێشوازی لێکرا، لە میانەی ئەم دیدارەدا سهلاح دەلۆ وێڕای دەستخۆشی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ د. تاهیرسلێمان سەرنووسەری رۆژنامەی دبلۆماتی كورد لە سەردانەکەیدا خوسات و سەبارەت بە هاتنی بۆ شاری كەركووكیش گوتی: هاتنی بەڕێزتان بۆ شاری گرنگی خۆی هەیە، پێویستە ئەو رۆژنامەنووسانەی كە سەردانی ئەم شارە دەكەن، بتوان راستگۆیانە باسی ئەم شارە و پێكەوە ژیانی نەتەوەكان بكەن، لە درێژەی دیدارەكە سهلاح دەلۆ هەموو پاڵپشتیەكی خۆی بۆ پێشکەوتنی کارەکەی دووپات كردەوە، بەتایبەتی لە ئەنجامدانی هەر كارێكی رۆژنامەوانی لەشارەكە. سەبارەت بە پێشوازی و هاوکارییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان د.تاهیر سلێمان گوتی: هاتنی من بۆ لای بەرێز سەلاح دەلۆ بۆئاگادار بوون و چاو پێكەوتن بوو لەگەڵ بەرپرسێکی کورد بۆ ئەوەی بتوانم لە نزیكەوە ئاگاداری هەلومەرجی ژیان و کێشەکانی كورد لە شاری كەركووك بم، هەر بۆیەش من زۆر سوپاسی بەڕێزیان دەكەم بۆ ئەو پێشوازییەی لێیان کردم و هەروەها سوپاسی برایانی دیکە لە ئەنجوومەن دەکەم.




