٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاجی ئۆمەران.. بەفر ئاستەنگی لە رێگەی بازرگانی نێوان كوردستان و ئێران دروستكرد

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/  لە  24 كاتژمێری رابردوو شەپۆڵێكی بەفربارین دەڤەری باڵەكایەتی گرتۆتەوەو بە جۆرێك لە سەر رێگای گشتی هاملتۆنی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران، (30سم) بەفر باریوە، لەگەڵ ئەوەی تیمەكانی راماڵینی بەفر بەردەوام بوونە لە راماڵینی بەفری سەر رێگای گشتی هاملتۆن، بەڵام بەهۆی بەردەوام بارینی بەفر كامیۆنە بارهەڵگرەكان نەیاندەتوانی هاموشۆ بكەن، بەو هۆیەشەوە ئاستەنگ لە بەردەم بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران -  تەمەرچین دروستبوو.

لەم بارەیەوە خەسرۆ سادق بەڕێوەبەری تیمی بەفر راماڵینی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی رێگاو بانی هەولێر بە kdp.infoی راگەیاند: لە  24 كاتژمێری رابردوودا بۆ چوار جار رێگای نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران لە بەفر راماڵدراوە، بەڵام بەهۆی بەردەوام بارینی بەفرو خلیسك بوونی رێگا و نەبوونی بەکارنەهێنانی(زەنجیر) لە لایەن كامیۆنە بارهەڵگرەكانەوە گرفت لە بەردەم رەوشی هاتوچۆ دروست بووە.

 

رێكار چۆمانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار