٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی سوید کرد

سەرچاوە: KDP.info

هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب پێشوازی كرد لە خاتوو (لویس كالیە) جێگری بالیۆزی سوید لە عێراق، لە دەستپێكی دانیشتنەكەدا هێمن هەورامی وێڕای بە خێرهاتنی شاندی میوان سوپاسی گەل و حكوومەتی سویدی كرد بۆ پشتگیری بەردەوامیان لە گەلی كوردستان، ئینجا بە تێروتەسەلی پوختەیەكی لە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێشكەش بە شاندی میوان كرد، تەوەری سەرەكی بابەتەكان تەرخان كرابوو بۆ دواین رووداو و گۆڕانكارییەكان و  پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و بارودۆخی سیاسی عێراق و بۆچوون و تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆی شیكردەوە.

تەوەرێكی دیکەی دیدارەكە تەرخانكرا بۆ بارودۆخی سوریا لە كاتی ئێستا و لە دوای رووداو گۆرانکارییە مەیدانییەکانی سوریا و كاریگەریان لە سەر هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە تێكڕایی ، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بە وردی و لە نزیكەوە چاودێری ئەم گۆڕانكاریانە دەكات و بە پەرۆشەوە مافەكانی گەلی كورد لەم بەشە چاودێری دەكات . لە كۆتاییدا خاتوو (لویس كایە) سوپاسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاریان لە رابردوو و هیوای خواست ئەم هاوكاری و دیالۆگانە زیاتر گەشە بكات .

 

هەواڵی پەیوەندیدار