بەغدا.. لایەنگرانی سەر بەمالیكی خۆپیشاندانیان بۆ پشتگیری لە حكوومەت كرد

بەغدا – تایبەت بە kdp.info / ئەمڕۆ لە بەغدا بۆ پشتگیریكردن لە حكوومەتی مالیكی و رەتكردنەوەی تایفەگەری، ژمارەیەك هاووڵاتی لەچەند گەڕەكێكی ئەوشارە،خۆپیشاندانیان ساز كرد. ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز رایگەیاند: لەسەر بانگەوازی كوتلەی دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە گەڕەكەكانی بەیاع و عامل و سوێب و ئەبودشیری بەغدا، بە سەدەها هاووڵاتی لە پێناو نیشاندانی پشتگیریی لەحكوومەت و رەتكردنەوەی تایفیەگەری و هەروەها تەئكیدكردنەوە لە سەر یەكپارچەیی عێراق، خۆپیشاندانیان سازكرد، لە خۆپیشاندانەكەدا، كە لایەنگرانی سەر بەحكوومەتەكەی مالیكی رێكیان خستبوو، بە دروشمی نا بۆ تایفەگەری و نا بۆ دابەشبوون و بەڵێ بۆ یەكێتی عێراق بەڕێوەچوو، هەروەها جگە لە مانەش لایەنگرانی سەر بەدەوڵەتی یاسا، لەرێگای هوتاف و دروشمەكانیانەوە، ستایش پشتگیریان بۆ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەردەبڕی.




