26600 منداڵ ساڵی 2012 لە هەولێر لەدایكبوونە

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ کەژال شاكر بەرپرسی بەشی ئامار لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر تایبەت بەkdp.infoراگەیاند: كە لەساڵی 2012 كۆی گشتی ئەو منداڵانەی لە هەولێر لە دایكبوونە، 26600 منداڵ بووە، 17885 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایك بوونە، 8891 لە رەگەزی مێ بوونە، 8994 لەرەگەزی نێر بوونە، كەژاڵ شاكر هەروەها گوتیشی: 8715 منداڵیش بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایك بوونە، 4122 لەرەگەزی مێ، 4593 لەرەگەزی نێر بوونە، لەكۆی گشتی ئەو منداڵانەش 234 منداڵ بە مردوویی لەدایك بوونە، لەكۆتایی لێدوانەكەیدا بەرپرسی بەشی ئامار لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر پێی راگەیاندین: كە كۆی گشتی ئەو ئافرەتانەی سەردانی نەخۆشخانەی هەولێریان كردووە گەیشتۆتە 48395 ئافرەت.




