٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

Kdp.infoھۆکارەکانی کورتھێنانی بودجە ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info


تایبەت بەkpd.info / جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ھۆکارەکانی کورت ھێنانی بودجە دەخاتەروو و ده‌ڵێت:رێژەی کورتھێنانی بودجەی ئەمساڵ 18%کەمترە لە ساڵی پار.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان خورشید ئەحمەد لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoڕایگەیاند، دوو خاڵی ئیجابی لە بودجەی ئەمساڵ ھەیە ئەوانەش پرۆژە یاسای بودجە ئەم ساڵ لەکاتی خۆی گەیشتۆتە پەرلەمان و ئەمەش سودی زۆری ده‌بێت بۆ ئەوەی بەزوویی پەسەند بکرێ و بگاتە بەردەستی حکوومەت و کاری پێ بکەن، خاڵی دووەم رێژەی کورت ھێنانی بودجەی ئەمساڵ 18%کەمترە لە ساڵی پار ئەمەش خاڵێکی زۆر ئیجابیە لەم بودجەیە، چونکە حکوومەت ناچاردەبێ بەرنامەیه‌ک دابنێ بۆئەوەی کورت ھێنان چارەسەر بکات .
سەبارەت بەھۆکاری کورت ھێنان لە بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خورشید ئەحمەد گوتی، خاڵێک لەوانە نەدانی بودجەی پێشمەرگەیە لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە کە ھەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنی دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە، نەدانی بەشە بودجەی ھەرێمیش لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە بەرای من دوو ئامانجی لەپشتەوەیە یەکەم بۆئەوەیە ھەیکەلیەتی  ھێزی پێشمەرگە تێک بچێت و ئەو ھێزەی ھەرێمی کوردستان دەپارێزێت خەلەلێکی بۆ دورست بێت، ئارمانجی دووەمیش بۆ ئەوەیە ھەرێمی کوردستان ناچار بکەن ھێزی پێشمەرگە بخاتە ژێر دەسه‌ ڵاتی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمەش ناکرێت ئێمە ملکەچی ئەم ھەنگاوانە بین و حکوومەتی ھەرێم ناچارە بودجەیه‌کی تایبەت تەرخان بکات بۆ ھێزی پێشمەرگە، بۆئەوەی کاروباری ھێزی پێشمەرگە بەرێوە بچێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند،ھۆکارێکی دیکەی کورت ھێنانی بودجە پارەی کارەبایە کە ساڵانە ملیارێک و200ملیۆن دینار بۆ کەرتی کارەبا تەرخان ده‌کرێ و پارەکە خەرج ده‌کرێ، بەڵام رێژەی گەراندنەوەی پارەی کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە ناگاتە 20%ئەمەش ده‌بێتە بارگرانیه‌ک لە سەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان .
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، ھۆکاری سێیەمی کورت ھێنانی بودجە پێدانی ئەو قەزانەیە بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، چونکە لە ھەموو دوونیا قەرز لەبانکەکان بە ھاوولاتیان دەدرێ و لەبەرامبەردا زیادەی دەخرێتەسەر، بەڵام کاتێ ئێمە بانکمان نەبێت لەم شێوەیە و خەڵکێک ئامادەنەبێت پارە وەرگرێت زیادەی بخرێتە سەر ئەوکات حکوومەت لە بودجەی خۆی ئەو قەرزە دەداتە ھاوولاتیان و تەنھا لەماوەی چوار ساڵی رابردوو حکوومەت 3ترلیۆن و 800 ملیۆن دیناری داوەتە ھاووڵاتیان و تەنھا 500 ملیار گەراوەتەوە ئەوەی تر ھەموو لای خەڵک ماوە .
ناوبراورونیشیکرده‌وە، لەھەموو وڵاتێک چارەسەر بۆ کورت ھێنانی بودجە ھەیە کە قەرز لە وڵاتێک دەکات یاخود رێگای تری ھەیە، بەڵام لەھەرێمی کوردستان ئێمە ئەم دەسه‌ ڵاتەمان نیە نە پارە لەھیچ وڵاتێک قەرز بکەین و نە پارە چاپ بکەین بۆیە تەنھا چارەسەر ھەنگاو بنێین چارەسەری کورتھێنان بکەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار