وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی: ئێمە لەگەڵ ھەموو داواکارییە دەستورییەکانی خۆپیشاندەرانین

بەغدا - تایبەت بەkpd.info / وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دهڵێت:بەھۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەی دوێنێ بووە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری و ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە لەگەڵ ھەموو داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانین، کە دەستوری بن.
موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.info ڕایگەیاند، دوێنێ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیهکی تایبەتی لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق سازکرد، بەڵام بەھۆی ئەوەی رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو، کۆبوونەوەکە گۆڕا بۆ کۆبوونەوەیهکی راوێژکاری.
موئەیەد تەیب گوتیشی،ھەڵوێستی ئێمە لەو کۆبوونەوە ئەوە بوو پشتگیری ھەموو داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دهکەین كه دەستوری بن، بەڵام ئەوانەی پێچەوانەی دەستور بن ئێمە دژین.
تەیب رونیشیکردوە، ھەریەكه لە لیستی عێراقییە و لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی و رەوتی سەدر لەکۆبوونەوەکە بەشداربوون و لیستی دەوڵەتی قانونیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد، بەڵام ھۆکاری تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بۆئەوە دهگەڕێتەوە کەژمارەیێکی زۆری ئەندامان ئامادە نەبوون لە لیستەکان بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکەن.
لەلایەن خۆیشیەوە قاسم مەحمەد مشەختی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی دوێنێ زۆر گرنگ بوو و تێیدا بڕیار درا لیژنەیهک لەھەموو کوتلەکانی ناو پەرلەمان پێکبێت بۆئەوەی سەردانی خۆپێشاندەران بکات و گوێ لەداواکارییەکانیان بگرێت .
قاسم مەحمەد مشەختی گوتیشی: لەکۆبوونەوەکەدا تەواوی پشتگیری خۆیان بۆ داواکاری خۆپێشاندەران دەربڕی، تەنیا ئێمە لە گەڵ ھەندێک داواکاری نین، لەوانەش ھەڵوەشاندنەوەی یاسای تیرۆر و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەوەری، چونکە ئەمە دهبێتە ھۆکار بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی حزبی بەعسی روخاو بۆ ناو پرۆسەی سیاسی، کە ئەمەش جێگای قبوڵکردن نییە و دژی دەستورە.




