پەرلەمانتارێکی کورد: دەرکەوتنی عزەت دوری لەم بارودۆخەدا مەترسیدارە

.
تایبەت بەkpd.info / عزەت دوری لەگرتەیێکی ڤیدیۆیی دا دەرکەوتو تێدا گوتارێکی پێشکەش کردو ڕایگەیاند،ئەو لەپارێزگای بابلە وتەواوی پشتگیری خۆیشی بۆ خۆپێشاندەران چەند پارێزگایێکی عێراق دوپات کردوە،لەبەرامبەردا ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دڵێت،ئەمە لەئەنجامی سیاسەتەکانی مالکی رویداوە کە تاکڕەوانە دەست ھەڵات بەرێوە دەبات وھەموو لایەنەکانی تری فرامۆش کردوە.
د.حمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoڕایگەیاند،دەرکەوتنی عزەت دوری لەئەنجامی ئەوسیاسەتەی نوری مالکی پەیرەوی دەکات دێت ،کە چەندین لایەن لەپرۆسەی سیاسی بەشدارن ومالکی بەتەنھا دەست ھەڵات بەرێوە دەبات ولایەنەکانی تری فرامۆش کردوە،کە ئەمەش ھەلێکی باشە بۆ حزبی بەعس بۆ خۆیان بەکار بێنن،تایبەت لە پارێزگا سونیەکان کە لیستی دەولەتی قانون ھیچ کورسیێکی لێ بەدەست نەھێناوە .
د.حمید باڤی گوتیشی،دەرکەوتنی دوری لەم بارودۆخەدا کە لە زۆرینەی پارێزگاکانی سونە خۆپێشاندان دەکرێ مەترسیدارە بۆ سەر عێراق،چونکە ئەگەری دابەشبونی عێراقی لێدەکرێت.
لەلایێکی تریشەوە قاسم مەحمەد مشەختی ئەندامی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoڕایگەیاند،عزەت دوری دەیەوێ سود لەخۆپێشاندانەکانی عێراق وەربگرێت،بەڵام حزبی بەعس نەیتوانی لەسیاسەتەکەی خۆی سەرکەوتوبی کە چەندین ساڵ لەسەر حوکم بوو،ئینجا کەسێکی وەک دوری ھیچ کات ناتوانی ئەم کارە بکات.
لەنوێترین گرتەی ڤیدیۆیدا عزەت دوری جێگری پێشوی سەدام حوسێن گوتارێکی بە بۆنەی سالیادی سۆپای عێراق پێشکەش کردوڕایگەیاند،من لە پارێزگای بابلم وپشتگیری خۆپێشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراق دکەم وحکومەتی عێراقیشی بە جێبەجێکردنی پرۆژەیێکی ئێرانی تۆمەتبارکرد بۆ دابەشکردنی عێراق.




